
دایەنگەی فـــــام دەستخۆشی لێکرا
✺ لیژنەی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین لەمیانەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی ناوەندەکانی خوێندن، سەردانی دایەنگەی فام ـی ناحکوومیـان کرد.
✺ڕێکخراو و بەرنامەکاریی دایەنگەکەمان هۆکار و هاندەربوون بۆ ستایش و نرخاندن. دوای بەسەکردنەوەی سەرجەم بەشەکانی دایەنگە دەستخۆشییان ئاراستەی ستافی دایەنگە کرد لە هەمبەر جێبەجێکردنی ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستییەکان.


