دەربارەی لۆگۆی دامەزراوەیی پەروەردەیی فام
لــۆگۆی نوێــی فــام و واتــاکــانــی
لۆگۆی نوێی دامەزراوەیی پەروەردەیی فام شێوەی بازنەییە کە هێمایە بۆ «نەوەستان و نەپچڕان و بەردەوامی». سێ پێکهێنەری سەرەکی نەخشی لۆگۆکە پێکدەهێنن، کە هەر یەک لەم پێكهێنەرانە واتا و گوزارشتی خۆی هەیە:
قەڵەم: سیمبول و ئاماژەیە بۆ فێربوون، فێرکردن، زانین، زانیاری، وشیاری، وریایی، خوێندن و خوێندنەوە و پیشکەوتن.
گووڵەگەنم: هێمایە بۆ ژیان، بوون، ژیانەوە، بەردەوامی، مانەوە، بوژانەوە، هیوا و ئومێد.
ئەستێرە: سیمبولە بۆ گەشانەوە و درەشانەوە، ڕۆشنایی و ڕووناکی.
پابەندین بە پێــشەنگــی