FAM GROUP COMPANY
گرووپی کۆمپانیاکانی فام
گرووپی کۆمپانیاکانی ( فام ) یەکەم گەورەترین گرووپی کۆمپانیایە لە دەڤەری ڕاپەرین ، کە پێک دێت لە چوار کۆمپانیا کە بریتین لە ( کۆمپانیای کاکێشان بۆ بەڵێندەرایەتی بیناسازی و کارەبایی – سنوردار ، کۆمپانیای فام بۆ وەبەرهێنان و بەڵێندەرایەتی گشتی – سنوردار ، کۆمپانیای کەوگەز بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی – سنوردار ، کۆمپانیای کاکێشان میدیا بۆ کاری پەروەردەیی و ڕاگەیاندن – سنوردار ) گرووپی کۆمپانیاکانی ( فام ) چەندان پڕۆژەی جۆرا و جۆری بە سەرکەوتوی ئەنجامداوە بەشیوەی بەڵێندەرایەتی و وەبەرهێنان و خاوەنداریەتی ، لەو پڕۆژانەش پڕۆژەی ( بینای گرتن و گواستنەوەی ڕانیە ، وێستگەی کارەبای ١٣٢ کەیڤی ڕانیە ، وێستگەی کارەبای ١١ کەیڤی سەنگەسەر ، خزمەتگوزاری گەرەکی فەرمانبەران و بنار لە رانیە ، ڕێگای دوو سایدی ٣٠ م لە رانیە ، تۆری ئاوی بەشێکی زۆری گەرەکانی رانیە و قەڵادزێ و حاجیاوا ، پڕۆژەی نەخۆشخانەی حاجیاوا و نەخۆشخانەی چوارقورنە ، پڕۆژەی دروستکردنی باڵەخانەی چالاکیە مەدەنیەکانی سەید سادق ، پڕۆژەی خوێندنگای ٢٧ پۆلی لە هەواری شار لە سلێمانی ، پڕۆژەی ڕێگای مەرزی کێلێ ، دروستکردنی بازاری کێوەرەش لە رانیە ، باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان ، چەندان پڕۆژەی تر ) ، گروپی کۆمپانیاکانی ( فام ) لە بواری پەروەردە و فێرکردندا دەستێکی باڵای هەیە خاوەنی چەندان ناوەندی پەروەردەی تایبەتە لە وانە ( دایانگای فام ، باخچەی منداڵانی فام ، قوتابخانەی بنەرەتی فام ، ئامادەیی فام ، پەیمانگەی فام ) لە هەریەک لە شارەکانی ڕانیە و سلێمانی ، هەریەکە لەو پڕۆژانە چەندان هەلی کارکردنیان ڕەخساندووە لە ئێستادا بە نزیکەیی ( ٥٠٠ ) کارمەند و مامۆستا و ئەندازیار و وەستاو کرێکار لە فام گروپ دەرفەتی کارکردنیان بۆ ڕەخسێندراوە ، گروپی کۆمپانیاکانی فام لە بواری سوتەمەنیشدا خاوەنی وێستگەی سوتەمەنیەکانی ( Fam oil .( لە بواری تەندروستیدا لە ئێستادا سەرگەرمی دروستکردنی شاری پزیشکی ( فام ) ە لە شاری رانیە کە گەورەترین ناوەندی پزیشکی دەبێت لە سنورەکەدا .
گروپی کۆمپانیاکانی ( فام ) ڕەزامەندی دروستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی فام سیتی هەیە لە شاری رانیە بەو نزیکانە دەست دەکات بە دروستکردنی کە پێک دێت لە ( ٢٠٠٠ ) یەکەی نیشتەجێ بوون بە شێوازێکی تەواو سەردەمیانە دروستدەکرێت ، بەو نزیکانە گروپی کۆمپانیاکانی ( فام ) کار و چالاکیەکانی زایاد دەکات لە هەریەکە لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک .
لەگەڵ فام داهاتوو بنیاد بنێ
لەگەڵ ڕێزدا…………