باڵەخانەی فام سکوڵ
فام سکووڵ: ڕووکارێکی ڕەنگاڵە، ناوەڕۆکێکی بنەمادار، کارکردنێکی کاریگەر، بەرهەمێکی جیاواز! بیر لە جیاوازی دەکەینەوە، لەهەموو ئاستەکانی: باڵەخانە، مامۆستا، پلان، ناوەڕۆک، میتۆد و کوالێتی…هتد
مۆدێرنترین باڵەخانە دەبێتە ناوەندی فێرکاریی «فام سکووڵ». ئەم هەنگاوە نوێیەش دەبێتە بنەمایی قۆناخێکی دیکە ڕووەو سەرکەوتن و پێشکەوتن.
«فام سکووڵ» یەکەمین قوتابخانەی ناحوکمییە لەسەر ئاستی کوردستان خاوەنی فراوانترین و مۆدێرنترین و ڕازاوەترین باڵەخانەی خوێندنە. ئەم جیاوازیەش وەک تەواوی ڕەهەندەکانی دیکە، خاڵی جیاکەرەوە و هێڵێ جیاوازی «فام سکووڵ»ـە.
ڕووبەری گشتی
ڕووبەری گشتی قوتابخانە پێکدێت لە 7430 مەتر دووجا، کە ئەم ڕووبەرە بەشێکە «لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی فام» ڕووبەری کۆمەڵگەکە بریتییە لە 27.500 مەتر دووجا.
باڵەخانەی خوێندنگە
بریتییە لە سێ «نهۆم» کە بۆ هەر نهۆمێک ڕووبەری 2310 مەتر دووجا لەخۆ دەگرێت. لەگەڵ ڕووبەری سەوزایی زۆر و باخچە. هاوکات پانتاییەکی فراوان بۆ یاریگەی فوتساڵ و شوێنی یاریی و مەلەوانەگە و گەراج دەستەبەرکراوە.
ژوورەکانی خوێندن
پێکدێن لە 45 کلاسی سەردەمیانە کە قەبارەی هەرکلاسێک 50 مەتر دووجایە. ئەمە جگە لە هۆڵەکانی: (هونەر، میوزیک، کتێبخانە، مامۆستایان، کارگێڕی، پێشوازی، پەرستار، تویژەری دەروونی، پاسەوان و کارگوزار و کۆگاو…تاد).
تاقیگەکانی باڵەخانە
لە پێکهاتەی ئەندازیاریی باڵەخانە ڕەچاوی پێوسیتییەکانی قوتابخانەی سەردەمی کراوە و هەموو جۆرە تاقیگەیەکی زانستی فەراهەم دەکرێت. وەک تاقیگەیی «کۆمپیوتەر، زانست، فیزیا و کیمیا…» کە ئەندازەیی هەر تاقیگەیەک لەسەر ڕووبەری (70مەتر دووجا) دروست دەکرێت.
کافتریا
لەناوەوەی باڵەخانە کافتریایەکی هاوچەرخ هەیە بە ڕووبەری (1050 مەتر دووجا). لەگەڵ هۆڵی کۆبوونەوە و چالاکی، بەپانتایی( 300) مەتر دووجا. هەروەها ڕووبەری 400 مەتر دووجا، تەرخانکراوە بۆ دروستکردنی مەلەونگەیەکی ستاندارد.