
✭ئەمڕۆ، لە رۆژی جیھانیی شێرپەنجەدا، بەشەکانی پەرستاری و دەرمانسازیی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام، پانێڵێکی زانستییان بە ناونیشانی”شێرپەنجە لە جیهانی گەشەسەندوودا، ئاڵنگاری و چارەسەرییەکان”یان بەڕێوەبرد.
✭ پانێڵیستانی بەڕێز (د.بەهزاد وسوو، د.وەفا عثمان، د.عیرفان جومعە) بە سێ تەوەری جوودا، سەبارەت بە شێرپەنجە و ھۆشیاری لەبارەیەوە، ھۆکار و خۆپارێزی بۆ چەند جۆرێکی ئەو نەخۆشییە دوان، م.ی ھونەر مستەفاش پانێڵەکەی بەڕێوە دەبرد.
✭ لە پانێڵەکەدا، کە لە هۆڵی چالاکییەکانی FTVI بەڕێوەچوو، ئامادەبووانیش بە خستنەسەر و پرسیارەکانیان، گفتوگۆیەکی زانستییان لەمەڕ ھەمان پرس لە گەڵ پانێڵیستان سازاند.
✭لە دوا وێستگەی پانێڵەکەشدا، لەلایەن بەڕێز ئەندازیار عەبدولقادر مەدەنی، سەرۆکی دەستەی ئەمینداران و بەڕێز م.دانا عثمان راگری پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام، سوپاسنامەی پەیمانگە پێشکەشی میوانانی پانێڵیست کرا.



