
✭ گەشەپێدانی توانای فێرخوازان لە بواری تیۆری و پڕاکتیکی لە پێشینەی کارەکانمانە، پەیمانگەی فــــام گەشتێکی زانستی بۆ فێرخوازانی بەشی ژمێریاری ڕيکخست بۆ ( کۆمپانیای سورە) .
✭ لە گەشتەکەدا مامۆستایانی پسپۆڕی پەیمانگەمان بەڕێزان (م.مەزن شێرکۆ و م.ئالان برایم و م.لاڤە علی ) بەشداربوون، هاوکاری فێرخوازان بوون لە ڕوونکردنەوە و ئاسانکاریکردن لە پێدانی زانیاری دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی سیستمی ژمێریاری کۆمپانیاکان و سودی سیستمی ژمێریاری بۆ کۆمپانیاکان.
سوپاس بۆ کۆمپانیای سورە ، بۆ هەماهەنگی و پێشوازیان.


