فام هەڵبژاردەی ئەو کەسانەی بە باشترین نەبێ ڕازینین

default

لە ڕێکەوتی ١٧ی٤ی٢٠٢٥ لە کەمپەسی زانکۆی ڕاپەڕین ، دامەزراوەی پەروەردەیی فام بەشداربوو لە شەشەمین ڤیستڤاڵی ساڵانەی زانکۆی ڕاپەڕین  بە بەشداری گشت ناوەندەکانی دامەزراوەی فام ( دایەنگەی فام ، قوتابخانە و باخچەی منداڵانی فام ، ئامادەیی فام ، پەیمانگەی فامی ناحکومی ڕانیە و پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام ) .

لە شەشەمین کەرنەڤاڵی راپەڕیندا، دامەزراوەی پەروەردەیی فام بە تێکڕای ناوەندەکانییەوە بەشداری کارایە، بە پێشکەشکردنی چالاکیی زانستیی، هونەر و کەلتوور و خزمەتگوزارییە گشتییەکان پێشوازی لە میوانانی دەکات.
فام بە کارە ناوازە و ڕێکخراوەکانی، توانی مایەیی سەرنج و بایەخپێدانی میوانان بێت. هەمەجۆری و جیاوازی چالاکییەکان ئیلهام و بەرۆگیری دەبەخشێ بۆ تەواوی ڤیستڤاڵ.
“کاریگەرترین و گەورەترینی کەرنەڤاڵی راپەڕین، دامەزراوەی پەروەردەیی فام بوو”
✭ فام، بە پێشکەشکردنی نمایشی زانستی و کەلتووریی و هونەریی لە لایەن ناوەندەکانیەوە، جێگەی سەرنجی هەمووان بوو، ئەم کاریگەرییە لەنێو کەرنەڤاڵ و پاش کەرنەڤاڵیش دەنگی دایەوە.
✭ وەک هەمیشە، بۆ خزمەتی گشی پێشەنگین

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *