
پابەندین بە پێشەنگی، نایابی دەکەینە باو…
ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9
◉ ستافی بەڕێوبەرایەتی «فام سکووڵ» و تیمی مامۆستایانی پۆلی «9»، بەبۆنەی گەڕانەوەی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی، پیرۆزبایی زۆر ئاڕاستەی تاک بەتاکی خوێندکاران و خێزانە بەڕێزەکان دەکات.
◉ بۆ ساڵی دووەم «41» خوێندکاری فام سکووڵ بەشداری تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9 ـیان کرد.
✹ ژمارەی خوێندکارانی بەشدار لە تاقیکردنەوە 41
✹ ژمارەی دەرچووان لە خوولی یەکەم 40 خوێندکار
✹ ڕێژەی دەرچوون لە خوولی یەکەم 97.5 %.
✹ 15 خوێندکار نمرەی سەروی 90 ـیان بەدەستهێناوە.
✹ 36,48 % خوێندکاران نمرەی سەروی 90ـیان بەدەستهێناوە.
✹ ژمارەی دەرنەچووان لە خوولی یەکەم «1» خوێندکار
✹ ڕێژەی دەرنەچوون لە خوولی یەکەم 2.5 %
◉ ئەم دەستکەوتە دەرخەری وردپێویی و وردبینییە لە دید و کاردا. ئاماژەیەکی ئەرێنییەکە هەنگاوە زانستی و پەروەدەییەکانی فام سکووڵ بنچینەدارن، دوورمەودان، ئاسۆیەکی گەش و پرشنگدار دەنوێنن بۆ ئێستا و ئایندە…