فام هەڵبژاردەی ئەو کەسانەی بە باشترین نەبێ ڕازینین

❍ فام سکووڵ بەراورد ناکرێت! نایەتە بەر پێوەر و پێوانان، هەر خۆی بەخۆی بەراورد دەكرێت و كەس لەو ناچێ! سەنگین و بەکێشە، دوور و نزیک کەس لەو ناچێ، تاقانەیە. بەهەرچی دەیپێوی و دەیکێشی پێشەنگ و یەکەمە، نایاب و پێشەمە…
❍ فام سکووڵ لە هەموو بواران باڵادەستە، کەڵەگەتە، ڕژدە، پتەوە، پێشەنگ و سەردەستەیە. ئەستێرە گەشەی ئاسمانی فێرکارییە، مانگی چواردەی درەخشانە، چل چرایە و خۆری گەشە!
❍ بۆ ساڵی خوێندن 2024 – 2025 لە پڕۆژەی پەرەپێدانی تواناکان – هەڵسەنگاندنی دەرەکی توانی نمرەی «92» | «ئاستی چوار» لە پڕۆژەی پەرەپێدانی تواناکان – هەڵسەنگاندنی دەرەکی بەدەستبێنێت.
❍ پیرۆزبێت ئەم دەستکەوتە، ئەم شانازییە، ئەم سەرفرازییە! پیرۆزبێت لە مامۆستایانی هێژا! لە دەستەی ڕێبەرایەتی و تاکبەتاکی فەرمانبەران و کارمەندانی پەرۆش.
کە وتیان فام سکووڵ، بێ یەک و دوو بڵێ:
«هەمیشە پێشەنگە!»


یەکەمـی سەر ئاستی هەموو پارێزگای سلێمانی!
لە کۆی «باخچە، قوتابخانە، خوێندنگە و پەیمانگە»
«حکوومی و ناحکوومییەکان» فام سکووڵ یەکەمە!
✹ هەشت ساڵ بەر لە ئێستا بە درووشمی «پابەندین بە پێشەنگی، نایابی دەکەینە باو» دەستماپنێکردن، تیمێکی دڵگەرم و کارزان ڕاساین و پلانڕێژ و کارمان کرد، بەردەوام بووین بە دیدگەی هاوچەرخانە و پلانی ستراتیژی. دەستکەوتەکانی ئەم هەشت ساڵە، گەواهیدەرن کە فام سکووڵ، بەرمەبنای پلانی ورد و دیدگەیەکی ڕۆشن و ئامانجی ڕوون كاردەكات.
✹ فام سکووڵ لە پڕۆژەی «پەرەپێدانی تواناکان – هەڵسەنگاندنی دەرەکی» ئاستی «چوار» و نمرەی «92» بەدەستهینا، بەم ئەنجامەش توانی لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی، لە کۆی «باخچە، قوتابخانە، خوێندنگە و پەیمانگە» – «حکوومی و ناحکوومییەکان» پلەی یەکەمی هەموو پارێزگای سلێمانی بەدەست بهێنێت.
✹ ئەم دەستکەوتە مێژوویییە! لە تەواوی ستافی مامۆستایان و کارمەندانی فام سکووڵ پیرۆز بێت. ئەو ئەنجامە بەرهەمی تیمکاری و کاری بەیەکەوەیی مامۆستا و کارمەندانە، شانازییەکەش بۆ هەمووانە و هی هەمووانە.
بەرچاووڕونییەک:
گەر گومان یان دوودڵییەک، لەسەر ئەم داتا و ئەنجامە هەیە، سوپاسگوزاری هەرکەسێکین، بتوانێت دیڤچوون بکات و دروستی بابەتەکە بسەلمێنێ.
لەکەس ناچێ لە خۆی نەبێت، بە کەس ناکرێ بەخۆی نەبێت…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *