
پــیرۆز بـێت ڕۆژی ئــاڵای کـوردســتان…!
◉ یاد و بۆنە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان لە «فام سکووڵ»و «باخچەی منداڵانی فام » بایەخ و بەهای زۆریان پێدەدرێت. لەم چوارچێوە، ساڵانە بە بەرنامەیەکی پێشکات، چەندان چالاکی و کارنامەی هەمەجۆر دادەڕێژرێن و ئامادەسازییان بۆ دەکرێت.
◉ پەیوەست بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان، فام سکووڵ و باخچەی منداڵانی فام بەچەند چالاکییەکی ناوازە! ڕۆژی ئاڵای کوردستانی بەرز ڕاگرت، لەم یادەدا چەند چالاکییەکی پەیوەست بەم یادە نەتەوەییە لەلایەن خوێندکارانەوە پێشکەشکران.
◉ چالاکییەکانی ڕۆژی ئاڵا، هێندە ڕێکخراو و بەچێژ بوون، بۆ خوێندکاران و مامۆستایان دەبێتە یادگارییەکی لەبیرنەکراوە، ئەمڕۆ «ئاڵا و چێژ و جوانی و شایی و هونەر» ئاوێزان بوون و خۆیان خزاندە هۆش و هەستی هەمووان.
گەشاوە بێت ئاڵای کورد و کودستان…!
لەکەس ناچێ لە خۆی نەبێ، بەکەس ناکرێ بە خۆی نەبێت.
[modula id=”8585″]