
لە فام سكووڵەوە بە هەڵوێستێکی نەتەوەیی و بە دڵێکی پڕ لە شانازییەوە، دەنگمان خستە پاڵ دەنگی بەرخودانی ڕۆژاڤای کوردستان.
ئێمە لێرەوە پەیاممان بۆ داگیرکەران ئەوەیە: کوردستان یەک جەستەیە و هەرگیز پارچە ناکرێت. ئەو سنوورە دەستکردانەی کێشراون، ناتوانن ڕێگری لە هاوسۆزی و یەکگرتوویی ئێمە بگرن. ئازاری ڕۆژاڤا، ئازاری هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەرە.
سڵاو لەو کچ و کوڕە چاونەترسانەی کە لە سەنگەرەکانی شەرەفدا، مێژوویەکی پڕ لە شکۆ بۆ مرۆڤایەتی دەنووسنەوە.
سڵاو لەو ئیرادە پۆڵایینەی کە لە بەرانبەر هیچ داگیرکەرێکدا نانەوێت.
بەڵێن دەدەین کە گیانی نەتەوەیی لە دڵماندا بە زیندوویی بهێڵینەوە. ئێمە لە قوتابخانەوە فێری ئەوە بووین کە زانست بەبێ نیشتمانپەروەری و بەرگری لە خاک، هیچ مانایەکی نییە.
سەركەوتوبێ بەرخودانی ڕۆژاڤا..
بژی یەکگرتوویی گەلی کورد
[modula id=”8678″]