پەیامی پیرۆزبایی ئامادەیی «فام»
خوێندکار «ئەرەند جمال فتاح» خوێندکاری ئامادەیی «فام» بە کۆنمرەی «99.22» توانی پلەی «یەکەم» لەسەر ئاستی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ڕاپەڕین – «ڕانییە و پشدەر» بەدەست بهێنێت.
ستافی بەڕێوبەرایەتی ئامادەیی «فام» بەبۆنەی ئەو ئەنجامە شایستە سەردانیان کردن، لە نیزیکەوە پەیامی پیرۆزبایی و خۆشحاڵی ستافی ئامادەیی «فام»ـیان گەیاند، بە خویندکار و خانەوادەی بەڕێزیان.
زۆر پیرۆز بێت…!
ئەنجامی ئامادەیی فام بۆ ساڵی 2026
«یەکەم و دووەم و سێیەم»ـی ڕاپەڕین لە ئامادەیی فام ـە
◉ «ســــێ» خوێندکاری ئامادەیی «فام» لە ئەنجامی پۆلی «12» توانیان لە ڕیزبەندی «یەکەم، دووەم و سێیەم» بن، لەسەر ئاستی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی ڕاپەرین. پیرۆزبایی زۆر ئاڕاستەی خوێندکاران و کەسوکاریان دەکەین.
◉ ئامادەیی فام لە ماوەی چوارساڵی ڕابردوو، بە ئەنجامە بەرز و دەستکەوتە مێژووییەکانی، بۆتە ناسنامە و شانازی دەڤەرێک. سنووری سەرکەوتن و ئەنجامەکانی لە چوارچێووەی شار و ناوچەیەک قەتیس نین، بەڵکوو بەهۆی ئەنجامە نایابەکانی، لەسەر ئاستی کوردستان، بە یەکێک لە خوێندنگە «پێشەنگەکان» هەژمێر دەکرێت.
ئامادەیی فام ناوەندی بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکان
لە سێ ساڵی ڕابروو، ئامادەیی فام ـ ئامادەییە پێشەنگەکەی شار، بۆتە ناوەندی بەدیهێنانی خەون و ئامانجی سەدان خوێندکار.
لەم ڤیدێۆیەدا ئەو وردەکاری و داتایە ببیین و ببیستن.