فام هەڵبژاردەی ئەو کەسانەی بە باشترین نەبێ ڕازینین

یاداشتنامەی «لێکتێگەیشتن و کاری هاوبەشی ئەکادیمی» لە نێوان وەزارەتی پەروەردە و دامەزراوەی پەروەردەیی «فام» واژۆکرا. ئەم یاداشت و هەماهەنگییە، لە پێناو داڕشتنی ئەرکێکی ئەکادیمی زۆر گرنگ و کاریگەرە.
دامەزراوەی پەروەردەیی «فام» وەک یەکێک لە دامەزراوە پەروەردەییە متمانەپێکراوەکان، لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی ڕاپەرین و هەڵەبجە و گەرمیان، تاکە بەربژێر و ڕاسپێرداوە بۆ ئەم ئەرکە واتادار و گرنگە، ئەم قۆناغەش دەرخەری متمانە و کوالێتی زانستی دامەزراوەکەمانە.
نێوەڕۆکی ئەم «لێکتێگەیشتن و هەماهەنگییە ئەکادیمییە» بە مەبەستی داڕشتن و دروستکردنی چەند پرۆگرامی خوێندنە بۆ ناوەندە پیشەییەکان. دامەزراوەی فام دوای ئەم یاداشت و ڕاسپاردنە، بەشێوەی کرداری، هەنگاو دەنێت بۆ بەجێگەیاندنی ناوەرۆکی لێکتێگەیشتنەکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *