بەناوی خودا…
پەروەردە و فێرکردن دوو پرۆسەن کاتخایەن و زنجیرەیین، ھەر قۆناخێکی تەواوکاری قۆناخی دوای خۆیەتی و ھەمووشیان کاریگەرییان لەسەر یەکدی ھەیە، قۆناخی باخچەی منداڵان سەرەکی ترین و گرنگ ترین قۆناخە، لەم ڕەھەندەوە دید و بۆچوونی ئێمە بەم جۆرەیە:
* یەکەم کاری باخچە پەروەردە کردنی تاکێکی تەندروستە لەڕووی «کۆمەڵایەتی، دەروونی، ڕەفتاری», بۆ ئەو مەبەستە پشت بە میتۆد وانەی پەروەردەیی تایبەت دەبەسترێت.
* فراژووتنی پێداگۆکی منداڵ ئامانجی زانستی باخچەیە، بە سوود وەرگرتن لە حەز، خوولیا و ویستی منداڵان.
* درک کردن بە توانای شاراوەی منداڵان و زانیاری و زانینی بە ھرەمەندییان، پاشان دەستگیرۆی و دنەدانیان یەکەم ھەنگاوی خۆشەویست کردنی فێربوون و ناوەندی پەروەدەییە.
* سەرپێ خستنی متمانە و پشتبەستن بە خود، دوور لە ترس و دڵەڕاوکێ بەرھەمھێنانەوەی بەرپرسیارێتین بەرامبەر بە خود پاشان دەورووبەر، کە شاکاری کاری پەروەردەکارانی باخچەن.
* ناسینی سروشتی منداڵان کارکردن لەسەر خو ڕەفتارەکان ئامانجە، نەوەک گۆڕینی سروشتیان بەو پێیەی باوەڕمان بە خۆرسکی زانین و زانیاری لای منداڵان ھەیە.
* زمانزانی و ڕەوانبێژی، گرنگیدان بەزمانی دایک ھاوتای زمانی ئینگلیزی لەباخچەی منداڵانی فامی ئینگلیزی وەک ھەنگاوێکی سەرەتایی لە گەشەسەندنی ھەستی نەتەوایەتی لای منداڵ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
* ئاسودەی و چێژ پرەنسیپی کارەکانمانن، ئاسودەیی پەروەردەکارانمان و ڕاگواستەی ئەو ئاسودەیی و خۆشەویستییە بۆ منداڵان خوڵقێنەری چێژی فێرکارین لەباخچە ھۆکاری دروستبوونی پەیوەستین.
* بەشداری کارای خێزان لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە قۆناخی باخچەی منداڵان زەروورەتێکی حەتمییە، بۆ پێکانی ئامانجەکان و جێھێشتنی شوێنپەنجەی ئەرێنی کاری باخچە لەسەر منداڵ.