
بەشی چالاکییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام، سمینارێکی پەروەردەیی بەناونیشانی (پەیمانگە و خۆئامادەکردن بۆ ژیانی داهاتوو) بۆ م.تریفە جلال راهێنەری نێودەوڵەتی رێکخست.
لە سیمینارەکەدا، کە لە هۆڵی چالاکییەکانی 𝐅𝐓𝐕𝐈 بەڕێوەچوو، راهێنەر بەوردی رێنمایی بە ئامادەبووان بەتایبەت بە خوێنکاراندا کە بە پلانێکی تۆکمەوە بۆ ژیانێکی شایستەتر بۆ داهاتوویان بەرنامە دابڕێژن.
پەیمانگەش، لەپای هاتنی و بەخشینی هۆشیارییە بە سوودەکان، بڕوانامەی رێزلێنانی بە م. تریفە جەلال بەخشی.

