
𝐅𝐚𝐦 𝐈𝐧𝐬𝐭𝐢𝐭𝐮𝐭𝐞
𝗚𝗿𝗮𝗱𝘂𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻
دووەمین خولی دەرچوون لە پەیمانگەی فام
ژمارەکی دیکەی خەڵکانی بەرهەمدار بۆ بازاڕی کار
✭ جارێکی دیکە و بە هەگبەیەکی ئەکادیمی پڕەوە، ئەوانەی لە فام خوێندیان و دبلۆمی پیشەیی و پەروەردەییان بەدەستهێنا، سەرکەوتن و خۆیان ساز و ئامادەکرد بۆ بازاڕی کار، لەو پسپۆڕیەتییە گرنگانەی کە دەرفەتەکانی کار هەردەم لەبەردەمیاندا کراوەن.
✭ دەرچووانی دووەمین خولی دەرچوون، پێنج ساڵی ناوازە و سودبەخشیان لە گەڵ فام ئەزموونکرد، پەیمانگە؛ بە هیوایەکی زۆرەوە چاوی لەبەشینەوەی ئەو سودەیە بۆ نێو خەڵک، بۆ کۆمەڵگە و دەوروپشتیان.