
«فام سکووڵ» جودایە! بـــا بزانیـن بــۆ؟
بۆ ئەمساڵی خوێندن مۆدێرنترین باڵەخانە دەبێتە بنگەی فێرکاری ئاستەکانی پۆلی «شەشەم تا نۆیەم» ئەم هەنگاوە نوێیەش دەبێتە بنەمایی قۆناخێکی دیکە ڕووەو سەرکەوتن و پێشکەوتن و جیاوازی، بەجۆرێک ئەم جیاکردنەوەیە بنەمای فێرکاری و پەروەردەیی هەیە و مەبەست و ستراتیژی وردی لەپشتە.
«فام سکووڵ» یەکەمین قوتابخانەی ناحوکمییە لەسەر ئاستی پارێزگا و ناوچەکە، خاوەنی فراوانترین و مۆدێرنترین و ڕازاوەترین باڵەخانەی خوێندنە. هاوکات توانیویەتی دابڕییەک لەنێوان بازنەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم دروست بکات، ئەم جیاوازیەش وەک تەواوی ڕەهەندەکانی دیکە، خاڵی جیاکەرەوە و هێڵێ جیاوازی «فام سکووڵ»ـە.
باڵاخانەکە لەسەر ڕووبەرێکی باش و بە پەیڕەکردنی بنەمای وردی زانستی و پەروەردەیی بونیاد نراوە.
کە بریتییە لە سێ «نهۆم» لەگەڵ ڕووبەری سەوزایی زۆر و باخچە. هاوکات پانتاییەکی فراوان بۆ شوێنی یاریی و ڕێستەكان دەستەبەرکراوە،
وە شوێنێ نوێژکردنی کوڕان و کچانیشی تێدا درووستکراوە.
باڵەخانەی نوێی «فام سکووڵ» وێڕایی ڕەنگاڵەیی و ڕازەوەیی ڕووکاری ناوەوە و دەرەوەی، هاوکات بە پلان و بەرنامەڕێژییەکی زۆر وردی ئەندازیاریی کاری لەسەر کراوە، لە پێکهاتەی بناغە و ستراکچەری باڵەخانە ڕەچاوی پتەوی و خۆڕاگری بەرانبەر بوومەلەرزە کراوە.
ژوورەکانی خوێندن پێکدێن لە 40 کلاسی سەردەمیانە کە قەبارەی هەرکلاسێک بریتییە (46) مەتر دووجا. ئەمە جگە لە هۆڵەکانی: (هونەر، میوزیک، کتێبخانە، مامۆستایان، کارگێڕی، پێشوازی، پەرستار، تویژەری دەروونی، پاسەوان و کارگوزار و کۆگاو…تاد).
لە پێکهاتەی ئەندازیاریی باڵەخانە ڕەچاوی پێوسیتییەکانی قوتابخانەی سەردەمی کراوە و هەموو جۆرە تاقیگەیەکی زانستی فەراهەم دەکرێت. وەک تاقیگەیی «کۆمپیوتەر، زانست، فیزیا و کیمیا…» کە ئەندازەیی هەر تاقیگەیەک لەسەر ڕووبەری (70مەتر دووجا) دروست دەکرێت.
لەناوەوەی باڵەخانە کافتریایەکی هاوچەرخ هەیە بە ڕووبەری (1000 مەتر دووجا).
پیرۆز بێت،….




