فام هەڵبژاردەی ئەو کەسانەی بە باشترین نەبێ ڕازینین

✭بەشی پاڵپشتی و چاککردنەوەی تەکنەلۆژیای زانیاریی لە پەیمانگەی𝐅𝐓𝐕𝐈، لەژێر ناونیشانی”زیرەکیی دەستکرد لە سەردەمی نوێدا: کاریگەری لەسەر ژیانی رۆژانە لە کەرتە جیاوازەکاندا”، یەکەمین سیمپۆزیۆمی زانستیی خۆی رێکخست. لەگەڵیشیدا کەشێکی هونەریی و ئەدەبیی لە چالاکییەکانی خوێندکاراندا ئاوێتەکرد.
✭ سیمپۆزیۆمەکە دوو پانێڵی لەخۆ گرتبوو، لە پێشەکیشدا م. دانا عثمان، راگری پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام وتارێکی بە ناونیشانی “لە تەختەرەشەوە بۆ ئەلگۆریتم، گواستنەوەی پەروەردە بۆ سەردەمێکی نوێ”، پێشکەشکرد.
پانێڵی یەکەم لەژێر ناونیشانی” رۆڵی زیرەکی دەستکرد لە کەرتی پەروەردەدا” بوو، پانێڵیستانیش پێکهاتبوون لە؛
➊ د مەحمود عەبدوڵا محەمەد
➋ پ.ی.د سامان محەمەد عومەر
➌ م.هادی حسێن حاجی
✱ م.ی هەکار محەمەد پانێڵەکەی بەڕێوەبرد.
هەروەها، پانێڵی دووەم لە ژێر ناونیشانی”زیرەکی دەستکرد لە کار – کاریگەری لەسەر پیشەسازی و پیشەکان”
پانێڵیستانیشی پێکهاتبوون لە؛
➊ م.سەردار عەبدوڵا حسێن
➋ م.شایان ئیحسان جەلال
➌ م.جەعفەر سلێمان مەجیدپوور
➍ م. جوتیار فەتاح قادر
✱ م.ی شاڵاو موشیر-یش پانێڵەکەی بەڕێوەبرد.
✭ بەشی “پاڵپشتی و چاککردنەوەی تەکنەلۆژیای زانیاریی” لە پەیمانگەی 𝐅𝐓𝐕𝐈، هاوکاتی پێشکەوتنە خێراکانی تەکنەلۆژیا و بە نوێترین رێگەکانی ئاشنابوونیان، خوێندکارانی رادەهێنێت بۆ گەیشتنە ئەنجامێک کە زانستی سەردەم دەیخوازێت.
[modula id=”8449″]

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *