فام هەڵبژاردەی ئەو کەسانەی بە باشترین نەبێ ڕازینین

گرووپی کۆمپانیاکانی فام

گرووپی کۆمپانیاکانی فام پێکدێت لە چوار کۆمپانیا کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان پێدراوە ، لە بوارە جیاوازەکانی (بەڵێندەرایەتی ، بیناسازی ، ڕێگەوبان ، کارەبایی ، زانستی و پەروەردەیی و وزە) کاردەکات ، کە هەریەک لەو بوارانە لەلایەن یەکێک لە کۆمپانیاکانی فام گرووپ کاریان لەسەر دەکرێت ، کە پێکهاتوون لەو چوار کۆمپانیایەی خوارەوە:

دەربارەی دامەزراوەی پەروەردەیی فام

لــۆگۆی نوێــی فــام و واتــاکــانــی

🔹لۆگۆی نوێی دامەزراوەیی پەروەردەیی فام شێوەی بازنەییە کە هێمایە بۆ «نەوەستان و نەپچڕان و بەردەوامی». سێ پێکهێنەری سەرەکی نەخشی لۆگۆکە پێکدەهێنن، کە هەر یەک لەم پێكهێنەرانە واتا و گوزارشتی خۆی هەیە:

🔹قەڵەم: سیمبول و ئاماژەیە بۆ فێربوون، فێرکردن، زانین، زانیاری، وشیاری، وریایی، خوێندن و خوێندنەوە و پیشکەوتن.

🔹گووڵەگەنم: هێمایە بۆ ژیان، بوون، ژیانەوە، بەردەوامی، مانەوە، بوژانەوە، هیوا و ئومێد.

🔹ئەستێرە: سیمبولە بۆ گەشانەوە و درەشانەوە، ڕۆشنایی و ڕووناکی.

پابەندین بە پێــشەنگــی