
دەستکەوت و ئەنجامێکی مێژوویییە!
ئامادەیی «فـــام» لە ڕیزبەندی یەکەم دایە…
ئامادەیی «فـام» لە ساڵی خویندنی 2024 – 2025 توانی پلەی «یەکەم» لەسەر ئاستی پەروەردەکانی «سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە و ڕاپەڕین» بەدەست بێنێت. ئەم ئەنجامەش لەسەر بنەمای ئەو دەستکەوتە بەرزانەیە، کە ساڵی پار لە ئامادەییەکەمان بەدەستی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگەی «پۆلی 12 » لەسەر بنەمای زۆرترین نمرەی بەدەستهاتووی «90 بۆ «100 ئامادەیی «فام» توانیوویەتی ڕێزبەندی «یەکەم» بەدەست بێێت لەسەر ئاستی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەکانی «سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە و ڕاپەڕین». ئەم دەستکەوت و ئەنجامە مێژووییە، ئاماژەی بەرنامەداری و وردەکارییە بۆ کار و کردار.
پیرۆزبایی زۆر گەرم ئاڕاستەی مامۆستایانی ماندوونەناس و کارزان دەکەین! ئەم ئەنجامە بەرزە! بەرهەمی پەرۆشی و ماندوونەناسی ئەوانە. هیوای سەربەزری و سەلامەتی بۆ خوێندکاران دەخوازین. ئەوانە هەمیشە بۆ ئێمە، مایەیی شانازی و سەربەرزین…
لەم ساتەوە، دووپاتی دەکەینەوە، ئامادەیی «فام» بە تەواوی تواناکانییەوە، لە هەڵکشان و خزمەت بەردەوام دەبێت، پارێزبەندی دەکات لەم دەستکەتە مێژووییانە و دەبێتە ڕەمزی سەرکەوتن بۆ هەمیشە و بۆ هەموو کات.
پیرۆز بێت!
Website | https://famgroup-iraq.com