
لەکەس ناچێ لەخۆی نەبێ، بەکەس ناکرێ بەخۆی نەبێ!
باخچەی «فام» پلەی یەکەمی بەدەستهێنا…
✹ باخچەی منداڵانی «فام» ڕەنگین و ڕەنگاوڕەنگ، دڵگیر و ڕازەوە، ماڵی بەخونچە ڕێژکراوی پەپوولەکان و هەواری هەزار دەنگی خنجیلەکان، پێشەنگی و یەکەمی هەر لە خۆت جوان و شایانە!
✹ باخچە ڕەنگینەکەی «فام» – لانەی فێربوونی ئازیزان، یەکەمی و نایابی دەگرێتەخۆ. پێشەنگەکەی شار و لانە دڵگیرەکەی هەمووان، هەر نایابە و هەر یەکەمە! بێ مشتومڕ، بێ دوو دڵی…
✹ باخچەی «فام» لە هەموو بواران باڵادەستە، پێشەنگ و سەردەستەیە. ئەستێرە گەشەی ئاسمانی فێرکارییە، مانگی چواردەی درەخشانە، چل چرایە و خۆری گەشە!
✹ باخچەی منداڵانی «فام» بۆ ساڵی خوێندن 2024 – 2025 لە پڕۆژەی پەرەپێدانی تواناکان – هەڵسەنگاندنی دەرەکی توانی نمرەی «90» | «ئاستی چوار» لە پڕۆژەی پەرەپێدانی تواناکان – هەڵسەنگاندنی دەرەکی بەدەستبێنێت.
✹ پیرۆزبێت ئەم دەستکەوتە، ئەم شانازییە، ئەم سەرفرازییە! پیرۆزبێت لە مامۆستایانی هێژا! لە دەستەی ڕێبەرایەتی و تاکبەتاکی فەرمانبەران و کارمەندانی پەرۆش.