
هەنگاوێکی گرنگ بەرەو ستانداردە جیهانییەکان!
دامەزراوەی «فام» بەرەو ستانداردە جیهانییەکان هەنگاو دەبێت…
دامەزراوەی پەروەردەیی «فام» دەبێتە خاوەنی دوو بڕوانامەی «ئایزۆ» «ISO» ـی نێونەتەوەیی. بەم هەنگاوەش، دامەزراوەی فام هەنگاوێکی ئەکادیمی دەچیتە پێشەوە و متمانەی دانپێدانراوی جیهانی بەدەستهێنێت. ئەم قۆناغە لە ڕووی پرۆفیشناڵی و ئەکادیمییەوە، قۆناغێکی گرنگ و ئاستبەرزی جیهانییە.
-بڕوانامەی یەکەم: 2015: 9001 ISO ئەم بروانامەیە ستانداردێکی نێودەوڵەتییە بۆ سیستەمی بەڕێوەبردنی کوالێتی QMS. ئەم ستانداردە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ پێوانەسازی ISO دانراوە و یارمەتی کۆمپانیا و دامەزراوەکان دەدات دڵنیابن لەوەی کە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانیان لە ئاستێکی بەرزی کوالێتیدایە و داخوازییەکان جێبەجێ دەکەن.
-بڕوانامەی دووەم: 21001 ISO: ستانداردێکی نێودەوڵەتییە کە تایبەت کراوە بۆ سیستەمی بەڕێوەبردنی دامەزراوە فێرکارییەکان EOMS. ئەگەر ئایزۆ 9001 بۆ کوالێتی گشتی بێت، ئەوا ئەمەیان بە تایبەتی بۆ کەرتی پەروەردە و فێرکردن ، لە پێناو فێرکردن بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی کاروبارە کارگێرییەکانە بۆ ئاستی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان. ئەم ستانداردە یارمەتی قوتابخانەکان، زانکۆکان و دامەزراوە فێرکارییەکان دەدات نەک هەر کوالێتی فێرکردن بەرز بکەنەوە، بەڵکو پێویستییەکانی قوتابییان و پێویستییەکانی فێربوون بە باشترین شێوە دابین بکەن.
شایستەی ئاماژە پێدانە، دامەزراوەی پەروەردەیی فام، لەسەر ئاستی وەزارەتی پەروەردە. یەکەم دەمەزراوەی فێرکارییە کە بۆتە هەڵگری بروانامەی ئایزۆی 21001 ISO. ئەمەش خالێکی جیاکەرەوەی زۆر ئەرێنیە و سەلمێنەری جیاوازی و نایابی دامەزراوەکەمان نیشان دەدات.
پیرۆز بێت ئەم هەنگاوە پێشەیی و ئەکایمییە!