
هەنگاوێکی دیکە بەرەو ستانداردە جیهانییەکان!
دامەزراوەی پەروەردەیی فام بەرەو ستانداردە جیهانییەکان هەنگاو دەنێت…
✭ بە مەبەستی هەنگاونان ڕووە نایابی و پێشەنگی زیاتر، دامەزراوەی پەروەردەیی «فام» یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیایی «Data Quest» واژۆکرد، ئەم یاداشت و لێکتێگەیشتنە بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی کاروبارە کارگێرییەکانە بۆ ئاستی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.
✭ لە داهاتوویەکی نزیکدا، دامەزراوەی پەروەردەیی «فام» دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی «ئایزۆ» «ISO» بەم هەنگاوەش، دامەزراوەی فام هەنگاوێکی ئەکادیمی دەچێتە پێشەوە و متمانەی دانپێدانراوی جیهانی بەدەستدەهێنێت. ئەم قۆناغە لە ڕووی پرۆفیشناڵی و ئەکادیمیبوونەوە، قۆناغێکی گرنگ و ئاستبەرزی جیهانییە.
