✭ پەیمانگەی 𝐅𝐓𝐕𝐈 بۆ رێزگرتن لە زمانی کوردی وەک شوناسی نەتەوەییمان، لە رۆژی جیهانیی زمانی دایک چەند چالاکییەکی هەمەڕەنگی ئەمجامدا.
✭ پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام بانگهێشتی د. سەعد قازی، پسپۆڕی زمانناسی کرد، میوان سەرەتا بابەتێکی بە ناونیشانی؛ ململانێی زمانی (کوردی و ئینگلیزی بە نموونە) پێشکەش کرد.
✭ دواتر د. سەعدی قازی چەند هۆندراوەیەکی هاوکات لەگەڵ موزیک خوێندەوە، پاشان خوێندکارانیش هۆندراوەی کوردی و پەیوەست بەو یادەیان خوێنەوە.
✭ د. سەعدی لەگەڵ موزیکی رەسەن بە دەنگە خۆشکەی چەند گۆرانییەکی پێشکەشی ئامادەبووانکرد. هاوکات نما صدیق، کە خوێندکاری بەشی دروستکردنی ددانە، چەند گۆرانییەکی پێشکەش کرد.
✭ لە کۆتاییدا لەلایەن بەڕێز ئەندازیار عەبدولقادر مەدەنی، سوپاسنامەی دەستەی ئەمیندارانی فام بە د. سەعدی قازی بەخشرا لەپای بەشداریکردنی و ئامادەبوونی.


