فام هەڵبژاردەی ئەو کەسانەی بە باشترین نەبێ ڕازینین


✭ جارێکی دیکە و لە چالاکییەکی ناوازەدا، بەمیوانداری سێ قسەکەری دیار و رۆشنبیری کوردستان، 𝐅𝐓𝐕𝐈 پانێڵێکی گرنگی مێژوویی، نەتەوەیی و سیاسی بەڕێوەبرد.

✭ زۆرێک لەو میوانانەی بەشداری پانێڵەکەبوون، بەڕێزان؛ بەرپرسانی حکومی و حزبی، نوێنەرانی دەڤەرەکە لە پەرلەمانی عیراق و هەرێمی کوردستان، هەرووها رۆشنبیر و مامۆستایان و چالاکانی مەدەنی سنووری ئیدارەی راپەڕین بوون، هاوکات ئەندازیار عەبدولقادر مەدەنی سەرۆکی دەستەی ئەمینداران، د.دانا عثمان راگری پەیمانگە و ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی و بەشێک لە خوێندکارە بەڕێزەکان ئامادەی پانێڵ بوون.
✭ پانێڵ لەژێر ناونیشانی “بونیادنانەوەی شوناسی کوردی؛ لە رەسەنایەتیی مێژووییەوە بۆ ئاڵنگارییەکانی سەردەم و یەکێتیی نەتەوەیی”، پانێڵیستانی بەڕێزیش؛ ئەبوبەکر هەڵەدنی، سۆران حەمەرەش، یاسین ئافتاو. هەریەکەیان بەوادەی خۆیان و بەوردی تیشکیان خستەسەر رووداوە هەنووکەییەکان و وابەستەی رووداوەکانی مێژووکران.
✭ گفتوگۆی میوانان و دروستبوونی پرسیار و سەرنج و خستنەروویان، چالاکییەکەی دەوڵەمەنتر کرد، دوا وێستگەش بەخشینی خەڵاتی رێزلێنان بوو لەلایەن پەیمانگەوە بە میوانانی پانێڵیست.
[modula id=”8794″]

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *