فام هەڵبژاردەی ئەو کەسانەی بە باشترین نەبێ ڕازینین


✭ پەیمانگەی فام، لە چوارچێوەی گرنگیدان بە توانا زانستییەکانی فێرخوازان، چالاکییەکی بەرفراوانی لەژێر ناونیشانی (Fam EduTech) ئەنجامدا.

✭ ئەم چالاکییە سەکۆیەکی گرنگ بوو بۆ نمایشکردنی پڕۆژە داهێنەرانەکانی فێرخوازان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و کۆمپیوتەر.
✭ لە نمایشەکەدا، چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر لە بوارەکانی پرۆگرامسازی، پەرەپێدانی وێب، و سیستەمە زیرەکەکان خرانە ڕوو، کە ڕەنگدانەوەی ئاستی بەرزی زانستی و لێهاتوویی فێرخوازانی پەیمانگە بوون.
✭ ئامانج لەم چالاکییە، ئاشناکردنی فێرخوازانە بە گۆڕانکارییە خێراکانی سەردەم و هاندانیان بۆ بەکارهێنانی زانست لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا. Fam EduTech سەلماندی کە پەیمانگەی فام تەنها ناوەندێکی خوێندن نییە، بەڵکو ناوەندێکی ئەکادیمییە بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی شارەزا لە تەکنەلۆژیای سەردەم.
دیمەنی ڤیدیۆیی
[modula id=”8782″]

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *