
✭ئەمڕۆ، 24-4، بۆ یادی 51 ساڵەی بۆردوومان و 43 ساڵەی راپەڕینی شاری قەڵادزێی سەربڵند، شاندێکی 𝐅𝐓𝐕𝐈 بە سەرۆکایەتی م.دانا عثمان راگری پەیمانگە و بەشێک لە ستافی پەیمانگە، بەشداری مەراسیمی یادەکەیان کرد، تابلۆی هێمای قووربانی و بەرەنگاری شارەکەیان پێشکەش بە گیانی پاکی شەهیدان و کەسوکاری پایە بەرزیانکرد.
✭قەڵادزێ بۆ کوردستان هێمایە بۆ قووربانیی، هاوکات هێمای بەرگری و خۆڕاگرییە، 24-4–یش مێژوویەکە تا ئەبەد لە هزری هەر کوردێک دەمێنێتەوە، لەسەر ئێمەی دامەزراوەی پەروەردەیی و ئەکادیمییەکانیش ئەرکە بە پێگەیاندنی رۆڵەکانی ئەو شارە خۆڕاگرە، وەفای قووربانیدانی بندەینەو