فام هەڵبژاردەی ئەو کەسانەی بە باشترین نەبێ ڕازینین

تـەمـەنـێـکـی کـەم، ئـەنـجـامـێـکـی بـەرز!
✹ پەیمانگەی «فــام» لە هەموو بواران باڵادەستە، ڕژدە، پتەوە، پێشەنگ و سەردەستەیە. ئەستێرەگەشەی ئاسمانی فێرکارییە، ناوەندە توانادارکردن و پێگەیاندنی فێرخوازانە
✹ لە پرۆژەی پەرەپێدانی تواناکان – هەڵسەنگاندنی دەرەکی، پەیمانگەی فــام – پلەی «یەکەم»ـی لە سەرئاستی پەیمانگەکانی پەروەردەیی ڕۆژهەڵات بەدەستهێنا. بە تەمەنێکی کەم و وەک نوێترین پەیمانگە لە شاری سلێمانی گەیشتین بەم ئاستە زیاتر هانماندەدات بۆ ئاستی باڵاتر هەنگاو بنێین.
✹ ئەو دەستکەوتە بەرهەمی هەوڵ و کۆششی تەواوی ستافی پەیمانگە و مامۆستایانی کارزان و فێرخوازانی زانستخوازە…
✹ دەستخۆشی و سوپاسی زۆر بۆ سەرپەرشتیاری پەروەردەیی پەیمانگە و لیژنەی هەڵسەنگاندنی دەرەکی پەیمانگە…
✹ پیرۆزبێت ئەم دەستکەوتە، ئەم شانازییە، ئەم سەرفرازییە! پیرۆزبێت لە مامۆستایانی هێژا! لە دەستەی ڕێبەرایەتی و تاکبەتاکی فەرمانبەران و کارمەندانی پەرۆش و فێرخوازانی پەیمانگەکەمان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *