فام هەڵبژاردەی ئەو کەسانەی بە باشترین نەبێ ڕازینین

★ بەئامانجی هەماهەنگی و هەڵسەنگاندن بۆ ئەدا و بەڕێوەچوونی کاروبارە کارگێڕیی و ئیدارییەکان. بۆردی دامەزراوەی پەروەردەیی «فام»، هاوشانی تیمی ڕێبەرایەتی ناوەندە فێرکارییەکانی فام، لەگەڵ بەڕێوبەری و نوێنەری ڕێکخراوی «ISO» کۆبوونەوە. لەم کۆبوونەوەیەدا، دەیان پرسی وابەستە بە «بەڕێوەبردن، کارگێری، سەرچاوەمرۆییەکان HR، کوالێتی و خزمەتگوزارییەکان…» تاوتوێکران.
★ «ئایزۆ – ISO» کورتکراوەی «ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ پێوانەسازی» ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی سەربەخۆ و ناحکوومییە. ئەرکی سەرەکی ئەم ڕێکخراوە بریتییە لە دانانی یاسا، ڕێنمایی و پێوەرە ستانداردەکان بۆ سەرجەم خزمەتگوزاری و سیستەمەکان لە جیهاندا، بە ئامانجی یەکخستنی کوالێتی و باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزارییەکان.
★ شایستەی ئاماژە پێدانە، دامەزراوەی پەروەردەیی فام، لەسەر ئاستی وەزارەتی پەروەردە، یەکەم دامەزراوەی فێرکاری ناحکومییە کە هەڵگری دوو بروانامەی نێودەوڵەتی ئایزۆیە: ئایزۆی «ISO: 21001» و «9001:2015 ISO». ئەم ئاست و متمانەیەش، خاڵێکی جیاکەرەوەی زۆر ئەرێنییە، سەلمێنەری جیاوازی و نایابی دامەزراوەکەمان نیشان دەدات. لە کوالێتی و پێشکەوتنخوازی بەردەوام

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *