
“ هۆشیاریی بەکارهێنانی ئامێرەکانی
پەیوەندی و سۆشیاڵ میدیا “
✭ بەمەستی خۆپارێزی و دووربوون لە مەترسیەکانی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا ، پەیمانگەی فام بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین/ بەشی ئایتی و هونەری، سیمینارێکی هۆشیاری بۆ فێرخوازانی پەیمانگە پێشکەشکرد.
✭ سیمینارەکە لەلایەن هەریەک لە کارمەندان ( هەڵوێست رسول حمد و هاوسەر حاجی علی ) لە بەشی ئایتی و هونەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین پێشکەشکرا.

