
“یەکەمین دیداری فام بەڕێوەچوو”
✭ یەکەمین دیداری فام بە ناونیشانی”پێگەی کورد لە گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا” سەرکەوتووانە کۆتایی بەکارەکانی هات.
✭ فام وەک یەکەمین دامەزراوەی پەروەردەیی، یەکەمین دیداری سیاسی-گشتی هێنایە شاری رانیەی دەروازەی راپەڕین.
✭ لە دیدارەکەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و بەرپرسانی حکومی و لایەنە سیاسییەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین ئامادەیبوون.
✭ پانێڵیستانی دیدار، هەریەک لە بەڕێزان؛ سەعدی ئەحمەد پیرە، سەڵاحەدین بابەکر، محەمەد حەکیم، بە وردی و لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا تیشکییان خستە سەر رووداوە مێژوویی و ئەگەر و پێشهاتی نوێی پەیوەست بە گەلی کورد لە بەشەکانی کوردستانی گەورە.





