فام هەڵبژاردەی ئەو کەسانەی بە باشترین نەبێ ڕازینین

پلاندانان و ستراتیژیەکانی

  1. پلاندانان
  2. پێناسەی پلاندانان
  3. بنەمایی پلاندانان
  4. گرنگی و سوودەکانی پلاندانان
  5. جۆرەکانی پلاندانان
  6. هەنگاوەکانی دانانی پلان

پێشەکی:

پلاندانان ئەرکێکی سەرەکی و گرنگە، لە پرۆسەی بەڕێوەبردندا. وە ئەرکێکە لەسەر شانی بەڕێوەبەر، وە لەکاتی گەیشتن بە ئامانجی داواکراودا ئەو کاتە پلاندانان کۆتایی دێت. وە پلاندانان یەکێکە لە کارەکارکانی بەڕێوەبەر کە هەموو وەزیفەکانی تری وەک ( ڕێکخستن ، ئاڕاستەکردن و چاودێری ) پشتی پێدەبەستن، هەتاوەکو ئامانجەکە گەورەتر بێت پلاندانان ئەرکەکەی قورستر دەبێت. نەبوونی پلان دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە ئامانجە گشتی و داواکراوەکە.

پێناسەی پلاندانان:
ئەو لایەنەیە لە پرۆسەی کارگێڕی، کە تێدەکۆشێت بۆ دیاریکردنی ئایندەی دامەزراوەکە.

بنەمای پلاندانان:

ئەو پلانەی کە دایدەنێین پێویستە گشتگیر بێت و شۆڕبێتەوە بەسەر هەموو چالاکییەکانی دامەزراوەکە، پێویستە بگونجێت لەگەڵ واقعی دامەزراوەکە و ژینگەکەیدا، وە پابەندبوونی تەواوەتی هەبێت بۆ ئەو پلانەی کە دانراوە و بەردەوامی هەبێت تا کاتی گەیشتین بە ئامانجی دیاریکراو.

گرنگی و سوودەکانی پلاندانان:

دەتوانین بە هۆی پلاندانانەوە دەست بکەین بە بەکارهێنانی سەرچاوە بەردەستەکانی دامەزراوەکە، وە ئەگەر بە پێی پلان بەکاریانبهێنین دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تێچووەکان، وە سوودی پلاندانان ئەوەیە کە خاڵی بەهێز و لاوازی کارەکان دیاری دەکات، وە دەتوانین سوودی لێ وەربگرین بۆ ڕێگری کردن لە ڕوودانی هەڵە، هەروەها بە تێپەڕبوونی کات دەتوانین بەروارد بکەین لەنێوان ئامانجی پێشبینیکراو و ئامانجی بەدەستهاتوو، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانین لە ڕێگەی پلانەوە پێشبینی داهاتوو بکەین و هەموو کات ئامادەبین بۆ گۆڕان.

سەرباری هەموو ئەوانەش پێویستە هەمیشە پلانی ( دووەم و سێیەمـ)ـی جێگرەوەمان هەبێت، وە بزانین کە کاری ڕۆژانەمان ئامانجێکی هەیە، لە کۆتاییدا لە ڕێگەی پلانەوە دەتوانین ئاڕاستە و ئامانجی دامەزراوەکە دیاری بکەین و ئاسایش و سەقامگیری بۆ ئەندامانی دامەزراوەکە فەراهەم بکەین.

جۆرەکانی پلاندانان:

ا. پلانی ستراتیجی: کە لەلایەن ئاستی باڵاوە دادەنرێت و داهاتووی دامەزراوەکە دیاری دەکات و ماوەکەی ٣-٥ ساڵ و کاریگەرییەکەی لە ماوەیەکی زمەنی درێژخایەن بەدیاردەکەوێت. وەک پێشکەشکردنی کاڵا یان خزمەتگوزارییەکی نوێ.

ب. پلانی تاکتیکی: کە ئاستی ناوەند هەڵدەستن بە ئەنجامدانی و ماوەکەی ١-٣ ساڵدایە و کاریگەییەکەی لەماوەیەکی زەمەنی مامناوەند بە دیاردەکەوێت. وەکو خەمڵاندنی قەبارەی خواست بۆ کاڵا و بەرهەمەکانی.

ج. پلانی جێبەجێکاری: کە ئاستی خواروو هەڵدەستن بە ئەنجامدانی و ماوەکەی ١ ساڵ کەمترە کاریگەرییەکەشی لە ماوەیەکی زەمەنی مامناوەند بە دیار دەکەوێت. وەکو دابینکردنی کەلوپەل و سەرچاوە پێویستییەکانی کرداری بەرهەمهێنان.

ا. پلانی گشتی تەواو: کە شۆڕدەبێتەوە بۆ سەرجەم بەشەکانی دامەزراوەکە، ئامانج لێی دروستکردنی گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە سەرجەم بەشەکانی دامەزراوەکە، کە بەشەکان لە دامەزراوەیەکەوە بۆ دامەزراوەیەکی تر دەگۆڕێت. بۆ نمونە پلانی بەرهەمهێنان و بەبازاڕكردن و دارایی و هێزی کار و کڕین و بە کۆگاکردن.

ب . پلانی تایبەت بە بەش: گرنگی دەدات بە تەنها بەشێک لەو بەشانەی کە پێشتر ئاماژەمان پێداوە، کە گرنگی تەواو دەدات بەسەرجەم چالاکییەکانی بەشەکە. بۆ نمونە پلانی هێزی کار گرنگی دەدات بە دامەزراندنی کارمەند بە پێی پێویستی و شارەزایی وە ڕاهێنان پێکردنیان و دابینکردنی پێداویستیەکانی تاکەکان.

هەنگاوەکانی دانانی پلان

لە ڕێگەی نمونەیەکەوە دەتوانین زیاتر هەنگاوەکانی پلاندانان ڕوونبکەیەنەوە:

ناتوانین پلان دابنێین تاوەکو ئامانجێکی دیاریکراومان نەبێت، بە نمونە (خوێندکارێک وەردەگرین کە ئامانجەکەی بریتیە لە بەدەستهێنانی بڕوانامەیەک، بۆ ئەوەی بگات بە ئامانجەکەی دەبێت پلانێکی هەبێت، وە پاشان دەبێتە دەست بکات بە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو ژینگەیەی کە تێدا دەژی و دەیەوێت بڕوانامەکەی تێیدا بەدەست بهنێت، دواتر دەبێت دەست بکات بە دەستنیشانکردنی ئەو پسپۆڕییانەی کە دەتوانێت بڕوانامەی تێدا وەربگرێت، وە دواتر هەڵبستێت بە هەڵسەنگاندنی جۆری پسپۆڕییەکان لە هەموو ڕوویەکەوە، لە ڕێگەی ئەم هەڵسەنگاندنەوە دەتوانێت جۆری ئەو پسپۆڕییە دیاری بکات کە لەگەڵ داهاتوو و ئامانجەکەی یەک دەگرێت، پاشان دەبێت دەست بکات بە جێبەجێکردنی پلانەکەی، لە کۆتاییدا کە بڕوانامەکەی بەدەستهێنا دەتوانێ هەڵسەنگاندن بکات بۆ دەرئەنجامەکەی کە بەدەستهاتووە).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *