سەرپەرشتیاری دامەزراوەی پەروەردەیی فام
مامۆستا/ هاوکار عبداللە
FAM Educational Foundation
دامەزراوەی پەروەردەیی «فام»
«بەیەکەوە ئامانجەکان دەهێنینە دی»
دامەزراوەی پەروەردەیی «فام» وەک دامەزراوەیەکی خاوەن ستراتیژ و دوورنۆڕ هەمیشە سەرقاڵی خۆسازکردن و پلانڕێژییە. فـــام وەک چۆن لەسەرەتاوە بەپلان و ئایدیاوە دەستی پێکرد، هەمیشە بە کۆمەڵێک ستراتیژی فێرکاریی و تەکنیکی پەروەردەییەوە و پلانی نوێ هەنگاو دەنێت ڕووەو ئامانجە گەش و واتادارەکانی.
دامەزراوەی پەروەردەیی «فام» وەکو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی-زانستی فێرکاریی ، ئاگامەند هەیە دەربارەی زانستی پەروەردەناسی و دەروونناسی، وشیاری هەیە لەمەڕ تەکنیک و بنەما هاوچەرخەکانی پرۆسەی فێرکردن و فێربوون. ئەم ئاگامەندییەش سیما و شوناسێکی دامەزراوەیی پتەوی بەخشیوە بە ناوەندەکەمان. هاوکات ئەم وشیارییە لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی فێرکاریمان ڕەنگی داوەتەوە. لامان گرنگە هاوسەنگی لە نێوان «هزری پەروەردەیی و کاری پەروەردەیی» بهێنینە ئاراوە.
دامەزراوەی پەروەردەیی «فام» وەک دامەزراەیەکی پەروەردەیی-مەعریفی بەپاشخانێکی سایکۆلۆژی و خەیەڵی زانستی-پەردوەردەیی دەست پێدەکات. وەک ناوەندیكی ئەکادیمی و پرۆفیشناڵ پشتبەست بە تیۆری مەعریفیی دەروونناس و زانستی پەروەردەناسی، ڕەنگڕێژی پلانی فێرکاریی و هەنگاوە پراکتیکییەکانی دەکات. هەر ئەم هێڵە زانتسییە بنەمادارە خاڵی جیاکەرەوەی «فام» ـە لە تەواوی دامەزراوە پەروەردەییەکانی دیکە. دەستکەوت و بەرئەنجامەکانی ساڵانیڕابردوو گەواهیدەرن کە جیاوازییەکی یەکجار زۆر هەیە …
سێ بنەما، سێ شاڕێ، سێ ستراتیژ، بناغەی کاری فێرکاریمان ڕەنگرێژ دەکات و شاڕێی شێوازی کارکردنمانە. هەریەک لەم سێ بنەمایە کاری جییدی لەسەر دەکرێت و کادیر و مامۆستای ڕاهێنراو و بەتوانای بۆ ئامادە کراوە.
بنەمای یەکەم: پەروەردەی دەروونی:
زانستی سایکۆلۆژی سەلماندوویەتی توانستی مرۆڤ بەندە بەدۆخی دەروونیی و کۆمەڵایەتی مرۆڤەوە. بە واتایەکی دیکە بۆ ئەوەی مرۆڤ باشتر لە ڕووی کەسێتی، کۆمەڵایەتیی و زانستییەوە پێشبکەوێت دەبێت زەمینەی لەبار بێت و ژینگەیەکی ئارام و متمانەبەخشی بۆ ئافراندرێت.
لەم سۆنگەوە گۆشەنیگای تێگەیشتنی ئێمە بەم جۆرەیە کە منداڵ زیاتر لە گەورەکان پیوسیتییان بە خۆشەویستی و ڕێز، هاوکاریی و پشتیوانییە، پێویستیان بەسۆز و ئاسایشە. پێویستیان بە بە متمانە و هۆگرییە. بەبی دەستەبەرکردنی ئەم پێویستیانە پرۆسەی فێرکردنی
کاریگەر و بەنەخش بەرجەستە نابێت. هەر بۆیە لەم سۆنگەوە ئێمە لە قوتابخانە و باخچەی منداڵانی فام هەستار و وشیارین لەمەڕ ئەم دۆزە و بەلامەنەوە گرنگە لەئاست دەستەبەرکردنی پێویستییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان دریخی نەکەین و پەروەردەیی دەروونی-کۆمەڵایەتی قوتابییەکان بکەینە پێش فێرکردن.
بۆ ئەم هەنگاوەش مامۆستایانمان کۆرسی دەروونی چریان پیدراوە، ڕاهێنانی تیۆری و پراکتیکی پڕیان خوێندەوە دەربارەی پێویستییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی منداڵ. چۆنییەتی دەستەبەرکردنی پێویستییەکان.
هێڵی دوەم: زانستی پەروەردەناسی و هزری پێداگۆگی
لەم ئاستەدا بەئامانجی ئاگامەندی و هۆشیاری زانستیانەی مامۆستایان بەرانبەر فێرکردن و فێربوون، پەروەردە و زانین. هاوکات بۆ ئەوەی مامۆستاکان خاوەن پاکگراوەند و تیگەیشتنی ئەکادیمی و زانستی بن، بۆ ئەوەی شارەزا و پیشەییانە هەنگاوە فێرکاریی و پەروەردەییەکان
بنەمایی سێیەم: تەکنیکی و هونەری فێرکردن
لەم هێڵەدا هەوڵ دەدەین فۆکەس بخەیەنە سەر شێوازی کار کردنی مامۆستایان لە پۆلدا، ئەوەی کە بەزمانی زانستییەکەی پێدەگوترێت «دیداکتیکی مامۆستا» یان بە واتایەکی دیکە چۆنییەتی وانەگەوتنەوەی مامۆستاکان یان دیداکتیکی مامۆستایان. لەم بارەوە ڕاهێنان و ئامادەسازیمان کردوە لەسەر بنەمایی ئەوەی کە چۆن منداڵ بەچێژەوە فێردەکرێت؟ یان بەواتایەکی دیکە چۆن ئاویزانی و تێکەڵەیی لە نێوان «چێژ و فێربوون» «فیربوون و چێژ» بهێنینە ئاراوە؟ بێگومان تەواوی ئەم پرسەش بەندە بە کوالێتی دایداکتیکی مامۆستاکانەوە.
بۆ بەرجەستەکردنی باشترین و کاریگەرترین شێوازی فێرکردن. پشتبەستین بە کۆمەڵێک مێتۆد و ستایلی وانەبێژی هاوچەرخ. کە هەر مێتۆدە و بنەمایەکی زانستی و هەیە و سەر بە ڕەوتێکی دەروونناسی و پەروەردەناسییە. لای ئێمە گرنگە کە خۆمان لەگەڵ قوتابییەکان بگونجێنین نەک قوتابییەکان لەگەڵ خۆمان بگونجێنین. وەک سایکۆلۆژیست و پەروەردەناسی «ژان پیاژێ» دەڵێت: «ئەرکی قوتابخانەکانە کە خۆیان لەگەڵ منداڵەکان بگونجێنن، نەک منداڵەکان لەگەڵ قوتابخانە بگونجێنن».
لە ئاستی پراکتیکی مامۆستاکانمان هەوڵ دەدەن مۆدیرنترین و ئەکتیڤترین مێتۆدی وانەگوتنەوە بەکاربهێنن، لەهەموو هەنگاوێکی پراکیکیدا چاوکردنی توانستی عەقڵی و خولیا و مەیلی قوتابییەکان دەکرێتە سەرشار و بنەما. هەر بۆیە مامۆستاکانمان پشبەستن بە مەتڕیاڵی زانستی و کەرەستەی بەرجەستە، پشت دەبەستن بە میتۆدی تاقیکاری و چالاک. چونکە تیۆرییە پەردوەردەییەکان پێداگرن لەسەر ئەوەی کە منداڵەکان بە بینین و ئەزموون کردن باشتر فێر دەبن، نەک بە گوێگرتن و دانیشتن و گێڕانەوە.
لەم ڕەهەندەوە هەوڵمان داوە کە شێوازی کارکردنی مامۆستاکان شێوازێک بێت کە مامۆستا و قوتابی بەیەکەوە چالاک بن، کار بکەن و فێر بن. هەر شتێک کە باس دەکرێت ببینرێت، یان هەرشتێک دەگوترێت بکرێت.
نایابی دەکەینە باو، پابەندین بە پێشەنگی…
گەشاوە بێت هەمیشە….