فام هەڵبژاردەی ئەو کەسانەی بە باشترین نەبێ ڕازینین

قوتابخانەی بنەڕەتی فام(FAM SCHOOL)

Normal 0 false false false EN-US X-NONE AR-SA /* Style Definitions */ table.MsoNormalTable {mso-style-name:"Table Normal"; mso-tstyle-rowband-size:0; mso-tstyle-colband-size:0; mso-style-noshow:yes; mso-style-priority:99; mso-style-parent:""; mso-padding-alt:0in 5.4pt 0in 5.4pt; mso-para-margin-top:0in; mso-para-margin-right:0in; mso-para-margin-bottom:8.0pt; mso-para-margin-left:0in; line-height:107%; mso-pagination:widow-orphan; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri",sans-serif; mso-ascii-font-family:Calibri; mso-ascii-theme-font:minor-latin; mso-hansi-font-family:Calibri; mso-hansi-theme-font:minor-latin; mso-bidi-font-family:Arial; mso-bidi-theme-font:minor-bidi;}

چێێژ، پەیوەستی، فێربوون.


بۆ ساڵی خوێندنی 2022 _ 2023

🔹قوتابخانەی فام قوتابخانەیەکی ئینگلیزی ناحکوومییە، شوێنی جوگرافی شاری ڕانییەیە، لە ساڵی ٢٠١٧ -٢٠١٨ دامەزراوە، یەکەمین قوتابخانەی ناحکوومی ئینگلیزی-ییە لە دەڤەرەکەدا، خوێندن تێیدا بە زمانی ئینگلیزییە، هاوکاتی خوێندنی زمانی ئینگلزی زمانی کوردیش بە گرنگییەوە دەخوێندرێت، بە جۆرێک هەر لە پۆلی یەکەمەوە دەبێت هەموو قوتابییەک بتوانێت بنووسێت و بخوێنێتەوە.

قوتابخانەکەمان لە لایەن تیمێکی شارەزا و ئەزموندیدەوە بەڕێوە دەبرێت لە هەمان-کاتدا خاوەنی بەئەزموونترین و لێهاتووترین مامۆستاکانی سنورەکەیە.

🔹ئەو قۆناغانەی لە قوتابخانەکەمان وەردەگیرێن بۆ ساڵی خوێندنی2022_2023:

پۆلی یەکەم تا پۆلی هەشتەم.

لە ئاستی پۆلی یەکەم و دوەم منداڵ هەڵسەنگاندی بۆ ناکرێت و ڕاستەوخۆ وەردەگیرێت، بەڵام لە ئاستی 3_8 سێیەم تا هەشتەم قوتابی هەڵسەنگاندنی زمان و زانست ـی بۆ دەکرێت، بە فلتەردا تێپەڕ دەبێت و ئینجا وەردەگیرێت.

🔹تایبەتمەندییەکان:
• فێرکردنى زمانى ئینگلیزى ئامانجى یەکەممانە. هاوکات زمانی کوردی گرنگی زۆری پیدەدرێت.
• قوتابخانەکەمان لە لایەن بڕاندی ئەمریکی «AiAA»سەرپەرشتى و چاوەدێرى دەکرێت.
• خوێندنى تەواوى وانەکان بە زمانى ئینگلیزییە، جگە لە وانەى کوردى.
• زمانى قسەکردن و زانست لە قوتابخانە زمانى ئینگلیزییە، واتا ئینگلیزى زمانى یەکەمە.
• زانستە پەروەدەیی و کۆمەڵایەتییەکان کارى لەسەر دەکرێت، منداڵ ڕادەهێنرێت لەسەر بەها بەرزەکان.

🔹بوونی باڵەخانەی سەربەخۆ و مۆدێرن. لەسەر ڕووبەڕیکی فراوان و بەتەواوی کەرەستەی پێویستـەوە.

🔹کارنامە و پلان:
• لە هەفتەیەکدا پینج ڕۆژ دەوام هەیە، ڕۆژانی هەینی و شەممە پشووە.
• ڕۆژانە لە کاژێر 8ــى بەیانییەوە، تا 3ــى دوانیوەڕۆ.
•لە هەر ڕۆژێکدا 7وانە دەخوێندرێت.
• وانەکانی موزیک و هونەر و وەرزش گرنگی زۆریان پێدەدرێت.

🔹ستافى كار:
• لەلایەن ستافێکى ئەزموونکار و ڕاهێنراو بەڕێوە دەبرێت و سەرپەرشتى دەکرێت.
• بەڕێژەى لەسەدا سەدى کارمەندان و مامۆستايان، ئینگلیزى زانن. زمانى ئاخافتنى قوتابخانە زمانى ئینگلزییە.
• مامۆستاکان ئەزموون کارن، لەسەر شێوازە مۆدێرنەکانى فێرکردن ڕاهێنراون.
• یاریی و گۆرانى، ئەکت و موڤى، دەکرێنە تاکە ئامرازى فێرکردن.

🔹شێوازى قيستەکان:
• پارەى خوێندن بۆ ساڵێک 1800,000 دینارە، بە چوار قست دەتوانن پارەکە بدەن بەم شێوەی خوارەوە:

قیستی یەکەم: دەستپێکی دەوام 500,000 دینار.

قیستی دوەم: مانگی دوانزدە 400,000 دینار.

قیستی سێیەم: مانگی دوو 500,000 دینار.

قیستی چوارەم: مانگی چوار 400,000 دینار.

بۆ ئەو خێزانانەى دوو منداڵ و سێ منداڵیان هەیە داشکاندن دەکرێت.

🔹کافتریا و هاتوچۆ:
• کافتریایی ئامادەکراو هەیە بە ڕووبەرى 2000مەتر. و بە کەرەستەى مۆدێرن و شێفى شارەزاو بە ئەزموون .
• لەڕۆژێکدا دوو ژەم خواردن دەدرێت بە منداڵان بەسەرپەرشی کارمەندی تەندروستی تایبەت.
• لە خشتەی خواردندا ڕەچاوی خواردنی تەنددروست و بەسود بۆ گەشەی منداڵان کراوە.
🔹 پاسى هاتووچۆ دەستەبەر دەکرێت و لەلایەن کارگێر باخچەوە سەرپەرشتى و چاودێرى دەکرێت.

🔹ژمارە مۆبایلی قوتابخانە

07501184343

07702548383

ڤایبەری قوتابخانە:

07501184343